لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان تاوەکو ئێستا ٧٤٨ کەس شەهید بوونەتەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بێ راوەستان بەردەوامە لە هێرش سەر لوبنان.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر لوبنان تاوەکو ئێستا ٧٤٨ کەس شەهید بوونەتەوە و زیاتر لە ٢ هەزار کەسیش بریندار بوونەتەوە.
بەهۆی هێرشەکان گەلی لوبنان لە باشوورەوە بەرەو بەیرووتی پایتەخت و باکوور ئاوارە دەبن.
بەهۆی هێرشەکان نزیکەی ١٥٠ هەزار کەس شوێنیان بەجێ هشتووە.
دەستنیشان کرا، لە ماوەی ٢ ڕۆژدا ١٥ هەزار و ٦٠٠ سوریایی و ١٦ هەزار و ١٣٠ لوبنانی چوونەتەوە سوریا.
بە پێی راگەیەندراوی یەکینەی بەڕێوبەرایەتی خەتەرەکان سەر بە حکومەتی لوبنان، لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٧ هەزار و ٣٤ هێرشی ئاسمانی، ٢٤٨ هێرشی بۆمبی فۆسفۆری، ١٣٣ هێرشی چەکداری ئەنجام داوە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ١٥٤٠ کەس کوژراون و ٥ هەزار و ٤١٠ کەسیش بریندار بوونەتەوە.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئاژانسی هاوکاری و ئاوادانی بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە رۆژهەڵاتی نزیک سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە ئونروا راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کاتەکانی شەو هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی سەربازی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥ سەرباز کوژران و سەربازێکیش بریندار بوو.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەری بەردەوامن لە هێرش سەر کەناری غەززە. داگیرکەران دووبارە هێرشیان کردە سەر چادرەکان و ژمارەیەکی زۆر کەس شەهید و بریندار بوون.
بەناو وەزارەتی بەرگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە بە نرخی ٨.٧ ملیار دۆلار هاوکاری چەک لە ئەمریکا وەردەگرن.